پەیامی کورد ... گەڵاڵەی بردنەدەرەوەی ٩٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە ئالمانیا
▪️ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە، گەڵاڵەی چوونە دەرەوەی ٩ هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە بنکە سەربازییەکانی ئاڵمانیا واژوو و پشتڕاست کردووەتەوە.
▪️ بەو پێیە ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا لە ٣٤ هەزار و ٥٠٠ کەسەوە بۆ ٢٥ هەزار هێزی سەربازی کەم دەبێتەوە. دۆناڵد ترامپ پێشتر ڕەخنەی ئەوەی لە ئالمانیا گرتبوو کە بە پێی پێویستە بەشداری لە ناتۆدا ناکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە