پەیامی کورد ... ڕووسیا دووهەمین واکسەنی دژە کۆرۆنای بەرهەم هێنا .
واکسەنی نوێی دژە کۆرۆنا بە پێچەوانەی واکسەنی یەکەم " Sputnik V " بێ کاریگەری خراپە و تاقیکردنەوە باڵینی یەکانی لە مانگی سێپتەمبەردا تەواو دەبێت .
ئەم واکسەنە لە کارگەی پێشووی بەرهەم هێنان و درووست کردنی چەک ی کاتی شەورەوی دا درووست کراوە .
تاقیکردنەوەی واکسەنی دووهەم لە سەر بەرازی هێندی بە بێ هیچ کاریگەرییەکی خراپ بووە .
واکسەنی یەکەم بە هۆی پەلە کردنەوە لە بەرهەم هێنانی کەوتە بەر ڕەخنەی تووندەوە و کاریگەری خراپی وەکوو ، هەڵئاوسان ، ئازار ، هایپێرتێرمی ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و خوران لە شوێنی لێدانی واکسەنەکە ڕاپۆرت درابوو و تۆمار کراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە