کەسێک لە ئەمریکا ١١ هاووڵاتی بە چەقۆ بریندار کرد

کەسێک لە ئەمریکا ١١ هاووڵاتی بە چەقۆ بریندار کرد

پەیامی کورد... کەسێک لە ئەمریکا ١١ هاووڵاتی بە چەقۆ بریندار کرد

پۆلیسی ناوخۆی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کەسێک لە شاری ئەلبوکیرکی ویلایەتی نیومەکسیکۆی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا ١١ کەسی بریندار کردووە و دواتر دەستگیرکراوە.

لەمبارەیەوە پۆلیسی ناوخۆی ئەمریکا لە تویتێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە: "کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتییان و ١١ کەسی بریندار کردووە، دواتریش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".

ئەوەش خراوەتە ڕوو: هەموو بریندارەکان لە بارودۆخێکی جێگیردان و گومانلێکراوی ئەو هێرشەش کە بە تەنیا بوە دەستگیرکراوە.

بەپێی میدیاکانی ناوخۆی ئەمریکا، هێرشبەرەکە لە کاتی هێرشەکەیدا بۆ سەر هاووڵاتییان ماتۆڕسکیلێکی لە جۆری BMX پێ بووە و هەوڵیدا شوێنەکە بە جێ بهێڵێت بەڵام دەستگیرکراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە