پەیامی کورد ... بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، بەرپرسێكی یەکیتی بەڵێندەرانیش گەشبینە لە ساڵی نوێدا ھەلی كار بۆ ھاووڵاتیان و بەڵێندەرانیش زیاتر بێت.
سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی ھەولێری یەکیتی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند: "لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو شێوە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی ٨٥%ی تەواو بوونە، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و درووستكردنی سایلۆ".
بەرپرسەكەی بەڵێندەران دەشڵێت: "ئێمە لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبوو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە