پەیامی کورد... لە هیندستان پردێکی ٥٠٠ تۆنی دزرا
پۆلیسی هیندستان ئاشکرای کرد، لە ڕووداوێکی سەیر و دەگمەندا، گرووپێکی تایبەتمەند لە دزینی پاشماوە ئاسنەکان هەستاون بە هەڵوەشاندن و دزینی پردێکی ٥٠٠ تۆنی.
پۆلیسی هیندستان بڵاوی کردووەتەوە، لە ویلایەتی بیهار "کە یەکێکە لە هەژارترین ویلایەتەکانی هیندستان"، گرووپێکی تایبەتمەند لە دزینی پاشماوەی ئاسن، بە دانیشتووانی ناوچەکەیان وتووە کە تیمی تایبەتمەندی حکومین و پردێکیان هەڵوەشاندووە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای هەڵوەشاندنی پردەکە کە ئاسن بووە و کێشی ٥٠٠ تۆن بووە دزیویانە و هەڵاتوون و دانیشتووانی ناوچەکەش دەسەڵاتدارانیان ئاگادار کردووەتەوە.
لای خۆیەوە سوبهاش بیهار ئەفسەری پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، دزەکان هەموو کەلوپەلێکیان پێ بووە و کارەکەیان دوو ڕۆژی خایاندووە و بە ئامێری گواستنەوەی گەورە پردەکەیان گواستووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە و تاوەکوو ئێستا دەستگیر نەکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە