پەیامی کورد ... بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا ، کە نوێترین ڤایرۆسی ساڵی ٢٠١٩ و لە شاری ڤۆهان لە ناوەندی چین ەوە دەستی پێکردووە ، تاکوو ئێستا بە پی ئامارە سەرەتاییەکان لانیکەم ٧٠ کەس گیانی لە دەست داوە و زیاتر لە ١٤٠٠ کەس لە سەر ئاستی جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە و هەروەها بە میلیۆنەها خەڵکی چین لە بن کۆنترۆڵ و چاودێریدان .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ئەم ڤایرۆسە نوێیەنیگەرانی زۆری لە سەر ئاستی جیهاندا درووست کردووە | لەبەر ئەوەی کە جگە لەوەی کە گواستنەوەی مرۆیی " لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە یە " و خێرایی بلاو بوونەوەی زۆر بەهێز و باڵای هەیە ، کە ئەمە وایکردووە دیار نییە کە تا چ ڕادەیەک مەترسییەکی زۆرە ، هەروەها بە هۆکاری نوی بوونی ئەم ڤایرۆسە ، لەشی مرۆڤ لە بەرامبەری دا هێشتا پارێزراوی و ئاستی بەرگری بە دەست نەهێناوە .
تکوو ئەم ساتە وەختە کە ئەم هەواڵە بڵاو دەکرێتەوە ووڵاتانی : تایلەند ، سەنگاپوور ، فەڕەنسا ، تایوان ، و ژاپۆن هەر یەکە سێ حاڵەت ، ڤییەتنام ، کۆریای باشوور ، و ئەمریکا هەر یەکە دوو حالەت و نێپال یش حالەتێک لە تووش بوون بەم ڤایرۆسە ڕاگەێندراوە .
نیشانەکانی تووش بوون بەم نەخۆشییە : تای زۆر بەرز ، کۆخە و تەنگە نەفەسی ڕاگەێندراوە .
زانایان بەو هیوایەن کە بتوانن تاکوو سێ مانگی داهاتوو یەکەمین واکسەنی دژی ئەم نەخۆشییە تاقی بکەنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە