پەیامی کورد ... بەرپرسانی ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتیانی ووڵاتەكەیان دەكەن بەزووترین كات ووڵاتی چین جێبهێڵن بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە ڤایرۆسی كرۆنا.
هێڵی فرۆكه‌وانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌و ووڵاته، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ په‌كین-ی پایته‌ختی چین تاوه‌كو ٢٥ی مانگی ٣ی ئه‌مساڵ راگرتوه.
ئیسرائیل داواشی له‌هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی كردوه، به‌هیچ جۆرێك سه‌ردانی چین نه‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌دووربن له‌تووشبوون به‌ڤایرۆسی كرۆنا، جهختیشیكردوهتهوه، ڤایرۆسی كرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روی له‌زیادبوون كردوه و هه‌موو رێوشوێنه پێویسته‌كانیش له‌ئیسرائیل گیراونه‌ته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌تووشبوون به‌و ڤایرۆسه بپارێزرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ووڵاتانی جیهان گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتنیان بۆ ووڵاتی چین راگرتوه و به‌وه‌ش زیانی گه‌وره‌ی ئابووری بەر ئەو ووڵاته كەوتوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە