پەیامی کورد ... دەرچوونی مقاولە ئەمریکییەکان لە عێراق بە درو خرایەوە و دوورە لە ڕاستی
بەغدا و واشینتۆن ، دەرچوونی مقاولەکانی ئەمریکییان لە عێراق بە درۆ ناوبرد .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان یحیی ڕەسوڵ ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵەی لە سەر دەرچوونی مقاولەکانی ئەمریکی یا خود هەر کەسێک لە بنکەی ئاسمانی " بلد " دوور لە ڕاستی ناوبرد و درۆیە .
کیۆن ووکێر ، بەڕێوبەری پاڵپشتی لە هێزەکانی ناوەندی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ش هەر لەمبارەوە ڕایگەیاند : کە لە کاتێکی وەکوو ئێستادا پیلانێکی لەم شێوەیە بۆ دەرچوونی هیچ کەسێک لە بنکەی ئاسمانی بلد لە پارێزگای سەڵاحەددین بوونی نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە