پەیامی کورد … لیژنهی پێشمهرگه: یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە،
ئهمرۆ دوو شهممه 31 ی ئایاری 2021 رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، رايگەیاند، بەرنامەی چاكسازی لە ھێزەكانی پێشمەرگە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و ھاوپەیمانانیش ھاوكارن بۆ رێكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە و پلان وا دانراوە، تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن سوپایهكی یەكگرتوو، ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەش، كار بۆ ئەو پلانە دەكەین.
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە ئاماژهی بهوهش كرد، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە.
ههروهها ئهوهشی خستهڕوو، ھەردوو یەكەی 70 و 80 رەزامەندییان پیشان داوە بۆ ئەوەی بخرێنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، پارتی و یەكێتیش ئەوەیان دووپات كردووەتەوە، ھەردوو یەكەكه راسپێردراون ژمارهی ئهندام و كارمهندی خۆیان پێشكەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكەن، تا لە قۆناغی یەكەمدا یەكەی ژمێریارییان بۆ بكرێتەوە و دواتر قۆناغەكانی دیكە بەڕێوە بچن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە