بە پێشنیاری سینەماکارێکی کورد گەورەترین پڕۆژەی سینەمای گەشتیاری لە سلێمانی درووست دەکرێت

بە پێشنیاری سینەماکارێکی کورد گەورەترین پڕۆژەی سینەمای گەشتیاری لە سلێمانی درووست دەکرێت

پەیامی کورد    ...  بە پێشنیاری سینەماکارێکی کورد گەورەترین پڕۆژەی سینەمای گەشتیاری لە سلێمانی درووست دەکرێت .

بە پێی هەواڵ و زنیارییەکان سینەماكارێكی كورد پێشنیاری پرۆژەیەكی موتوربەكراوی سینەما و گەشتیاری لەشاری سلێمانی دەخاتەروو كە لەسە ڕووبەری ٢٥ هەزار دۆنم زەوی بنیات دەنرێت و تێچوەكەشی دەگاتە ٢ ملیار دۆلار.
هاوار مستەفا خان خاوەنی پرۆژەی گەشتیاری و سینەمای یەڵماز گونەیراگەیاند: پرۆژەی سینەما و گەشتیاری یەڵمازگونەی  موتوربەكردنی دوو كەرتی زۆر گرینگە وەك سینەما و گەشتیاری، بەمەبەستی گەشەپێدانیان بۆ ماوەی دووساڵ سەرقاڵی داڕشتنی ئەم پرۆژەیە بووم،  بۆ ئەوەی سەرنجی كۆمپانیاكان رابكێشین بەمەبەستی وەبەرهێنان، بە پرۆژەی تەمەن ناوی دەبەم چوونكە ٥ ساڵی تەمەنی خۆم تەرخان دەكەم بۆ درووستكردنی پرۆژەكە بەو شێوازەی داڕێژراوە.
وتیشی: لەپاش ٣٣ ساڵ لە كۆچكردنی یەڵماز هاتم ئەم پرۆژەیەم داڕشت بۆ شاری سلێمانی لەسەر ڕووبەری ٢٥ هەزار دۆنم زەوی بینا دەكرێت و ١٠٠ هەڵبژاردەی جیاوازی تێدا دەبێت، دەتوانرێت تێیدا هەزار هەلی كار برەخسێنێت، هەروەها پرۆژەكە دەیان ستۆدیوی سینەماش لەخۆ دەگرێت.
هاوار مستەفا خان روونیشیكردەوە: ڕووبەری پرۆژەكە دەگاتە ٥ ئەوەندەی پاركی هەواری شار بۆیە كێشەی شوێنمان هەیە لەئێستادا هەوڵ دەدەین شوێنێكی باشی بۆ دابینبكرێت بۆ ئەوەی لە وەرزی زستان گرفتی سەردانیكردن درووست نەبێت، پێشبینیش دەكەم بە گوژمەی ٢ ملیار دۆلار بۆ ماوەی ٥ ساڵ درووست بكرێت، دەزانین بڕەكەی زۆرە بەڵام  لەسلێمانی زیاتر لە ٥ هەزار ملیۆنێر هەیە هەروەها یەكێتی ئەورووپا یاخود لەرێگای پشكەوە هاووڵاتیان بەشداربن، تا پارەكە زیاتر بێت ماوەی درووستكردنی پرۆژەكە كەمتر دەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە