پەیامی کورد ... مارك ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا دووپاتیكردەوە، فرۆكەی ئێف-٣٥ رادەستی توركیا ناكەن، هێزەكانیشیان تا كۆتاییهێنانی تەواوەتی بە داعش لە سوریا دەمێننەوە.
لە پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، مارك ئێسپەر لەبارەی كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا قسەیكرد، دووپاتیكردەوە، تا ئەوكاتەی دڵنیایی تەواو دێتە ئاراوە بۆ شكاندن و كۆتاییهاتنی یەكجاری داعش، هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا دەمێننەوە.
ئەمە لە كاتێكدا لەئێستادا ٦٠٠ سەربازی ئەمریكی لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونیان هەیە و بەهاوبەشی لەگەڵ هەسەدە كێڵگە نەوتییەكانی ئەو ناوچانە دەپارێزن.
باسیشی لە پەیوەندییەكانی ووڵاتەكەی و توركیا كرد، دووپاتیكردەوە، لەگەڵ ئەوەی توركیا لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتی ناتۆدایە، بەڵام واشینتۆن فرۆكەی ئێف-٣٥ رادەستی ئانکارا ناكات.
پێشتریش لە بوودجەی بەرگری ساڵی داهاتووی ئەمریكادا، كە هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران پەسەندیانكردووە و دواتریش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر كرد، بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس-٤٠٠ی رووسی، سزا بەسەر توركیادا سەپێنراوە بە رادەستنەكردنی فڕۆكەی ئێف-٣٥.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە