دەستبەسەر کرانی ٤٦ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەستبەسەر کرانی ٤٦ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی ٤٦ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبر ٢٠٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیەوە.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

 

 

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ٢١ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە و ١٣ هاووڵاتیش لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.

 

دوو کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون و یەکێکیش تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ و مێرمنداڵ بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە