لهسهر دانانی كاندێكێك له لهندهنی پایتهختی بهریتانیا، بۆ هاوپهیمانێتی بۆ دیموكراسی و دادپهروهری، كێشه و گیروگرفت دروست دهبێت، لهمبارهیهوه، سهرچاوهیهكی ناو كۆبوونهوهكه زانیاری زیاتر ئاشكرادهكات.
دوێنێ ئێوارە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، كێشەو گیروگرفت لەسەر دانانی كاندیدێكی بەرهەم ساڵح بۆ لەندەن لەناو هاوپەیمانێتی بۆ دادپەروەری دەستی پێكرد.
بە گوێرەی هەوالێکی ماڵپەڕی مەوداپرێس، "بەرهەم ئەحمەد ساڵح كەسێكی بەناوی رێبوار هەژار هەموو جۆرە ئیمكانیاتێكی داوەتێ وەكوو پارە و دەسەڵات، لەگەڵ ئەوەی ئەم كوڕە پێشتر تەنها كامێرەمانێك بووە و هیچ پێگەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسیی نە لەكوردستان و نە لێرە نەبووە.
سەرچاوەی ماڵپەرەکە ئشکراشیکردووە: بۆ ئەوەی ئەم كۆبوونەوەی ئەمرۆ بكرێت، رێبوار خەڵكی هێناوە لەشارەكانی دیكەوە لەسەر مەسرەفی هاوپەیمانێتی بۆ ئەوەی پشتیوانییەك بۆ خۆی دروستبكات و دەیەوێت پێگەی زیاتر بەكاربهێنێت.
سەرچاوەكە، وتوشیەتی: رێبوار، بەڵێن بەم و بەو دەدات بیانكاتە پەرلەمانتار لەهەرێم و بەغدا و بەوەش خەڵكێكی ساویلكەی لەخۆی كۆكردۆتەوە، هەموو ئەم گەندەڵییانەی رێبوار هەژار بە بەرهەم ساڵح وتراوە و ئەویش نازانین چ پەیوەندییەكیان لەگەڵ یەك هەیە بێدەنگی لێكردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە