١٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

١٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... ١٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٢١ چاکبوونەوە و ١٥ گیان لە دەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٩ حاڵەت لە هەولێر، ٧٨حاڵەت  لە سلێمانی، ٢٧١ حاڵەت لە دهۆک، ٢٤ حاڵەت لە گەرمیان، ٧٢ حاڵەت لە ڕاپەڕین و ٤٣ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.

 

هەروەها، ٣٢١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢١٣ حاڵەت لە هەولێر، ٣٢ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٧ حاڵەت لە هەڵەبجە، ٤٩حاڵەت لە ڕاپەڕین بووە.

 

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە، ١٥حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە حەوت حاڵەت لە هەولێر، پێنج حاڵەت لە سلێمانی، دوو حاڵەت لە دهۆک و یەک حاڵەت لە ڕاپەڕین تۆمار کراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە