پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی مایک پێنس کە دژی ئێران لە وەرشۆ لێدوانی دابوو، وتی: ئەم قسانە گاڵتەجاڕه.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە شپیگلی ئاڵمانی ڕایگهیاندووە: قسەکان و لێدوانی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا مایەی پێکەنینە و گاڵتەجاڕین. ئێران هەمیشە پشتیوانی لە یەهودییەکان کردووە و ئێمە تەنیا دژ بە ئیسرائیلییەکانین.
ئەو سەبارەت بە هێزی سەربازی ئێران وتی: ئێمە ناچارین لە خۆمان بەرگری بکەین چوونکە ناوچەکەمان پڕه لە چەک.
زەریف سەبارەت بە حزبۆڵای لوبنان ڕایگهیاند: حزبۆڵا لە بەرانبەر ئیسرائیلدا لە خۆی بەرگری دەکات. ئیسڕائیل ئازادانە لە سووریا هێرش ئەنجام دەدات و ئاسمانی لوبنان دەبەزێنێت. ئیسڕائیل زیاتر لە ۳۰۰ هێرشی کردووەتە سەر سووریا بەڵام کەس کاردانەوەی نییە. ئایا ئەمە پێشێل کردنی یاسا جیهانییەکان نییە ؟؟؟.
ئەو سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگهیاند: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا کێشەکان چارەسەر ناکات، تاکوو دەستێوەردان لە ناوچەکە بکات پشێوی و ناکۆکی زیاتر پەرە دەسێنێت. بوونی ئێران لە سووریا بۆشەڕی دژ بە تیرۆریستانە، هەر بۆیە تاکوو ئەوکاتەی پێویست بێت لە سووریا دەمێنینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ووتی دەبێت ڕێگەچارەیەک بۆ ئەمنیەتی کوردەکان بدۆزرێتەوە. لام وایە پێویستە تورکیا و سووریا بگەنە ڕێکەوتن . سەیرە ئەورووپا بێ دەنگە لە هێرشەکانی سەعوودییە بۆ سەر یەمەن، بەڵام سووریا بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تاوانبار دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە