جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی ، به‌ڕێوه‌به‌ری ۱۳هەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ڕایگه‌یاند که ۵۲۷ گه‌ڵاڵه و شانۆ به نووسینگه‌ی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی شانۆی مه‌ریوان گه‌یشتووه و سه‌رتای مانگی پوشپه‌ڕ شانۆ قبوڵ کراوه‌کان ڕاده‌گه‌یندرێت.
هەروەها ووتی : هه‌موو هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه ده‌بێت که ئاستی به‌ڕێوه چوونی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که له ساڵانی ڕابردوو زیاتر به‌رز ببێته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی ئیداره‌ی گشتی کەلتوور و ڕاگەیاندنی کوردستان.
قه‌لعه‌شاخانی وتی: له ۵۲۷ به‌رهه‌م که به ده‌ستی ئێمە گه‌یشتووه ۴۶۰ به‌رهه‌می له به‌شی ئازاد و ۶۷ به‌رهه‌می له به‌شی ئاینی و نه‌ریتی دایه. که بە گوێرەی ساڵی ڕابردوو ۲۴ له سه‌د ژماره‌یان لە چاو ساڵی ڕابردوو زیادی کردووه.
هەروەها ئاماژه‌ی بەوەدا: پێشوازییەکی زۆری هونه‌رمه‌ندان له سه‌رتانسه‌ری ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که پێگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه زۆر به‌رز ببێته‌وه. له سه‌رتانسه‌ری ئێران بێجگه له پارێزگای کۆهگیلۆیه و بۆیەرئه‌حمه‌د کار بۆ ده‌بیرخانه‌ی فێستیڤاڵه نێردراوه. که له کوردستان و تاران زیاترین پێشوازی لێکراوه.
شایانی باسه که ۱۳مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان له ڕۆژی ۱۰ بۆ ۱۴‌ی خه‌رمانان له مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە