ئاشکرا بوونی هاوکاری " یەک میلیارد دۆلاری " ئێران لە حزبۆڵڵا

ئاشکرا بوونی هاوکاری " یەک میلیارد دۆلاری " ئێران لە حزبۆڵڵا

بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە ئێران ساڵانە یەک میلیارد دۆلار بۆ حزبۆڵڵا و گرووپە فەلەستینییەکان هاوکاری ماددی دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناتان سیلز ، ڕێکخەری هاوئاهەنگی کاروباری چالاکی لە بەرامبەر تیرۆریسم وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران بۆ پاڵپشتی لە حزبۆڵڵا و گرووپە فەلەستینییەکان ساڵانە یەک میلیۆن دۆلار تەرخان دەکات .

ئەوە هەروەها ئێرانی بە یەکێک لە ووڵاتە سەرەکییەکانی پاڵپشتی تیرۆریسم ناو برد و ووتی ئێران بە پاڵپشتی لە بنچینەکانی تیرۆریستی لە ناوچە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە .

ناتان سیلز ووتی : ئیزن بدەن تاکوو داتایەکتان لەمبارەوە پێشکەش بکەم کە باوەڕ پێکردنی کارێکی زۆر دژوارە ، بەڵام ئیران ساڵانە نزیکەی ٧٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ حزبۆڵڵا و ١٠٠ میلیۆن دۆلاریش بۆ گرووپە جۆراوجۆرەکانی فەلەستینی تەرخان دەکات کە کۆی گشتی ئەم بڕە یارمەتییە یەک میلیارد دۆلاری دەبێتە کاری تێرۆریستی .

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ پێشگرتن و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ سیاسەتەکانی تاران، واشینتۆن حەفتەی ڕابردوو گەمارۆگەلێکی کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ لە دژی ئێران ڕاگەیاندبوو سەر نە نوێ دووبارە کردەوە .

ڕێکخەری کاروباری شەڕ لە دژی تیرۆریسم وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ووتی : ئێمە دەبێ هەوڵەکانی خۆمان زیاتر بکەین کە ئێران ناچار ببێت واز لە پڵپشتی کردنی تیرۆریسم بهێنێت . ئێمە لە سەر ئەم بابەتە باش دەزانین کە ئەمریکا بە تەنیایی ناتوانێ ئەم بڕیارە جێبەجێ بکات ، بۆیە ئێمە جەخت دەکەینەوە کە هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانمان بۆ پێشگیری لە پاڵپشتی ئێران لە تیرۆریسم لەگەڵ ئێمە هاوکاری بکەن .

هەروەها ڕآیگەیاند : ئێمە پێویستمانە کە بەشی کەرتی تایبەت لەمبارەوە ڕۆڵێکی سەرەکی ببینێت و بێ هیچ جۆرە شەرمێک ڕایدەگەێنم ئەگەر لەگەڵ ئێران پەیوەندی تیجاری ببەستن ، ئێوەش پاڵپشتی ماددی لە تیرۆریسم دەکەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە