لە هێرشێکی چەکداری دا زیاتر لە ٤٠ کەس کوژراو بریندار بوون

لە هێرشێکی چەکداری دا زیاتر لە ٤٠ کەس کوژراو بریندار بوون

پەیامی کورد  ...  لە هێرشێکی چەکداری دا زیاتر لە ٤٠ کەس کوژراو بریندار بوون

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ناوەڕاستی شاری كریست چەرچ لە نیوزلەندا دو هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مەزگەوت و بەو هۆیەوە 40 كەس كوژران و 17ی دیكەش برینداربون.

لە دوای ڕووداوەكە سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا، جاسیندا ئاردین رایگەیاندوە"یەكێكە لە تاریكترین رۆژەكانی نیوزلەندا".

سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا پشتڕاستیكردەوە كە بەهۆی ئەو هێرشانەوە 40 كەس كوژراون و 17 كەسی دیكەش برینداربون.

لەلایەكی دیكەوە سەرۆكوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند: كە هێرشكاری سەر هەردوو مزگەوتەكەی نیوزلەندا هاووڵاتی ئوسترالیایە و تیرۆرسیتێكی ڕاستڕەوە.

هێرشكارەكە پێش ئەوەی هێرش بكاتە سەر یەكێك لە مزگەوتەكان وێنەیەكی سێلڤی خۆی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی بڵاوكردۆتەوە.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕی جیهانی یوتیوب بڵاوكراوەتەوە، هێرشكارەكە كاتێك لە سەیارەكەی دادەبەزێت و دەچێتە ناو مزگەوتەكە، بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقە دەكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە