لە ئەفغانستان دەیان کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا

لە ئەفغانستان دەیان کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... لە ئەفغانستان دەیان کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا

 

لە وڵاتی ئەفغانستان دەیان کەس بە هۆی لافاوەوە لە ویلایەتی پەروانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

 

وەحیدە شەهكار وتەبێژی حاكمی ویلایەتی پەروان رایگەیاندووە، بە هۆی ئەو لافاوەی ویلایەتەكەی گرتوەتەوە لانیكەم ١٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیانی تر برینداربوون.

 

باسی لەوەشكردووە، بەسەدان بینای نیشتەجێبوون روخان و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان لە ژێر داروپەردووی خانوە رووخاوەكاندا ماون.

 

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ ناوچەكانی باكوری ئەفغانستانی گرتوەتەوە و لە ئەنجامی دروستبوونی لافاو زیان بەر چەند ویلایەتێك كەوتوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە