پەیامی کورد … زاخۆ/ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی پەنابەران ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لە دەست دا
ئاگر لە ژمارەیەک خێمەی کەمپی (بێرسڤی دوو) لە زاخۆ کەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
شەوی رابردوو ١٦ی شووبات ئاگر لە پێنج خێمەی کەمپی (بێرسڤی دوو) کەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیان لەدەستدا و ژمارەیەک دانیشتوی دیکەی ناو کەمپەکە بریندار بوون.
ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و پێکهاتوون لە باوک و کوڕ و کچێکیان.
کەمپی (بێرسڤی دوو) لە سنوری ناحیەی (دەرکار)ی سەر بە قەزای زاخۆیە و ئاوارەکانی قەزای شەنگال تێیدا نیشتەجێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە