حەڵقەکانی زۆحەل لە ناو دەچن

حەڵقەکانی زۆحەل لە ناو دەچن

پەیامی کورد ...  زانایانی ناسا سەرەڕاستیان کردەوە کە حەلقەکانی ئەستێرەی زۆحەل کەم کەم لە ناو دەچێت

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ساینس دەیلی ، زانایانی ناسا ڕایانگەیاند کە زۆحەل حەڵقەکانی خۆی بەرەبەرە لە دەست دەدات . ئەم حەڵقانە نزیکەی سەد میلیۆن ساڵە لە نزیکی ئەم هەسارە گەردوونییە دا بوونی هەبووە . تێک چوونی حەڵقەکان بە هۆی تێک چوونی گەڕان و مەیدانی مۆغناتیسی ئەم هەسارەیە ڕوو دەدات .

بە ووتەی لێکۆلەرەوان ، بارینی ووردە سەهۆڵ لە بن فشاری مەیدانی مۆغناتیسی دا دەبێتە هۆی لە ناو چوونی حەڵقەکانی زۆحەل لە دوای ٣٠٠ میلیۆن ساڵ .لەم حاڵەتەدا ، هێزگەلی گرانشی ش بە کەوتنە خوارەوەی مەواد لەم هەسارەیەدا هاوکاری دەکەن ، کە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی تەمەنی حەڵقەکان بۆ ماوەی ٢٠٠ ساڵی دیکە .

٩٠ تا کوو ٩٥ لە سەدی ئەم حەڵقانەی زۆحەل تێکەڵەیەکە لە ئاو و سەهۆڵ ، بەڵام ئەم حەڵقانە ڕێژەیەکی زۆر کەمی بەردە کە بە هۆی گەرد و خۆڵەوە نێوان هەسارەکە و بۆمبارانی بەردەوام لە ڕێگای شەهاب گەلی بەردی زۆر بچووکەوە بەوە زیاد کراوە . ئەم حەڵقانە لە هەنگاوی یەکەم دا لە سەهۆڵ تەواو عەیار درووست بووبوو ، بەڵام ئەمەی کە چۆن ئەم حەڵقە سەهۆڵیانە درووست بوونە ، هەموو کات وەکوو ڕازێک مێشکی زانایانی بە خۆی خەریک کردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە