جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە فەڕانسا سەریهەڵداوە

جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە فەڕانسا سەریهەڵداوە

پەیامی کورد … جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە فەڕانسا سەریهەڵداوە

میدیاكانی فەڕەنسا ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی سێشەممە ١٦ ئادار، بەرپرسانی تەندروستیی فەڕەنسا هۆشدارییان لەوە داوە كە لە ناوچەی پرۆتانی لە باكووری ڕۆژئاوای وڵاتەكە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە.

 

وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “شیكارییە سەرەتاییەكان دەریانخستووە ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەكە ئاماژەیەكی مەترسیدارتریان تێدا نییە یان خێراتر بگوازرێنەوە”.

 

هەر لەو ناوچەیەی فەڕەنسا ئەوەی بووەتە هۆی سەرسوڕمانی بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتە، ژمارەیەك هاوڵاتی نیشانەكانی كۆرۆنایان تێدایە بەڵام پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بووە.

 

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان بەخێرایی دەستی بە لێكۆڵینەوە بەو جۆرە فەڕەنسییەی كۆرۆنا كردووە و خستویەتییە لیستی ئەو زنجیرانەی كۆرۆنا كە لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە