پەیامی کورد ... ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پێرسێنلی یەکێک لە پایگا سنوورییەکانی شاری بانە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە کراووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی١٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی جێگیر لە پایگای سنووریی بڕوێشکانێی بانە کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ سالیان بە ناوی ”یاسین فکری“ دەستبەسەر کردووە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر ئەشکەنجەیان داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یاسین فکری کاتژمێر ٩ی شەو هەتا ٥ی بەرەبەیانی سێشەممە دەستبەسەر و لەو ماوەیەدا لەلایەن دوو سەرباز و فەرماندەی پایگای بڕوێشکانێ بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و دراوەتە بەر لێدان و کوتان.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە فەرماندەی پایگای بڕوێشکانێ لە کاتی ئەشکەنجەدانی یاسین فکری فیلمی هەڵگرتووە.
ئەو کۆڵبەرە لاوە لە کاتێکدا لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بڕوێشکانێ دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە