پەیامی کورد ... قادر ئەلیاسی هونەرمەندی ناسراوی کورد کتێبێکی بڵاو کردەوە
قادر ئەلیاسی هونەرمەند و خەباتکاری ناسراوی کورد کە لە ناوچەی زەهاو سەر بەپارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، بەرگی یەکەمی کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی لە دووتوێی ٤٨٢ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەو هونەرمەندە کوردە لە سەر لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی : ”بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی تا سەرەتای شەڕی عێراق ـ ئێران دەگێڕێتەوە. لە نێوئاخنی پەرتووکەکەدا جگە لە وێنەی منداڵی و گەنجی نووسەر و بنەماڵە، گەلێک ڕووداوی دەڤەری زەهاو و چواردەور لەخۆ دەگرێ..
لە ڕێگای ئەم پەرتووکەوە خوێنەر دەزانێ من چۆن دەستم کردووە بە وتنی گۆرانی و کێ هاندەرم بووە و ...هتد.“
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە کە لە ساڵانی داهاتوودا بەرگەکانی دیکەی بیرەوەرییەکانم چاپ و بڵاو دەکەمەوە.
قادر ئەلیاسی بە گۆرانیەکانیەوە کە بە زاراوەی ناوچەی کرماشان دەیچڕێت ناوبانگێکی زۆری هەیە و ناوبراو ساڵانێکی زۆریش لە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پێشمەرگە بووە و دژ بە داگیرکەرانی کوردستان خەباتی کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە