پەیامی کورد … گوتەبێژی حکوومەت: خوێندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن نه‌بن ئه‌وا رێكاری توندتر ده‌گرینه به‌ر.
د. جوتیار عادل له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه وتی "رێژەی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە" و بۆیە بڕیاریانداوە رێکارەکان تووند بکەنەوە.
گوتەبێژی حکومەت داوا لە فەرمانگە و هاونیشتمانیان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن. رێکارەکان تاوەکو 10-3-2021 دەبێت و دوای ئەو بەروارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەردەکات.
یەکێک لەو بژارانەی کە خراوەتەڕوو ئەوەیە ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت، ناوەندەکانی خوێندن رێکارەکانی خۆپارێزی تێیاندا تووند دەکرێتەوە. جووتیار عادل گوتی، "بڕیارماندا خوێندن بەردەوام بێت".
به‌شێك له‌بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه
توندتركردنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان.
-پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به رێنماییه‌كان.
- ئیداره‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كان سه‌رجه‌م رێكاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
- خوێندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن.
- ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زیاتر بێت بژارده‌ی راگرتنی خوێندن دێته ئاراوه.
- تا 10ی ئازار ئه‌م رێكارانه ده‌گیرێنه به‌ر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە