وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگهێندراوێكدا ناوی ئەو شوێنانەی ئاشكرا كرد كە سبەی پێنجشەممە مووچە وەردەگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/8/2021، وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگهێندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، سبه‌ی پێنجشەممە 2021/8/26، مووچه‌ی مانگی ٨ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەش دەكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌بێ لێبڕین دابه‌ش كرا.
هه‌ر دوێنێ د. جووتیار عادل، ووته‌بێژى فه‌رمی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: "لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی گشت وەزارەتەکان دابەش دەکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە