پەیامی کورد... وەزیری تەندروستی هەرێم: ٨ گیانلەدەستدان و ٢٦ بریندار تۆمار کراون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری قوربانیانی بۆردوومانی سەیرانگای پەرخی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگەیاند.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و تەندروستی زاخۆ ئامادەیی تەواوی چارەسەرکردنی بریندارانمان کردووە و هەر دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک و هەولێرمان ڕاسپاردووە بۆ پاڵپشتیکردنی تەواوی چارەسەرکردنی برینداران و ئامادەیی بۆ هەر پێداویستییەکی پزیشکی و ئەمبوڵانس و پزیشکانی پسپۆڕ.
ڕاشیگەیاندوە، بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە ٨ گەشتیار گیانیان لەدەست داوە پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە هەموویان گەنج و منداڵن و یەکێکیان منداڵی یەک ساڵانە، چوار کچ و چوار کوڕن
لەبارەی بریندارەکانیشەوە ڕایگەیاندوە، پێشوازی لە ٢٦ بریندار کراوە ٣ لەوان ڕەوانەی شاری دهۆک کراون بەهۆی سەختی برینەکانیان لە مێشک و سەریاندا و ٦ برینداریش تریش پێویستیان بە نەشتەرگەری.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە