پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ٠٤ی ٢٠٢٠ پاش داشكاندنە مێژووییەكەی نرخی نەوت، ئەمڕۆ جارێكی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی نزیكەی لەسەدا ١٢ بەرزبووەوە.
بەپێی سەرچاوە ئابوورییەكان و بازاڕی نەوت، ئەمڕۆ هەینی لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕدا بەكاتی مۆسكۆ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بەڕێژەی ٩.٢٨ بەرزبوەتەوە و بە ٢٢.٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
هاوكات نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی تەكساسی ئەمریكا كە پێشتر گەیشتبوە قۆناغی نێگەتیڤ خۆی گەیاندەوە ١٥.٣٩ دۆلار و بەڕێژەی لەسەدا ١١.٥٤ نرخەكەی زیادیكردووە.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی گرێبەستەكانی گواستنەوەی نەوت بۆ مانگی ئایار، بەهۆی پربوونی كۆگاكانی نەوتی ئەمریكا، بۆ ٤٠.٣٢ دۆلاری نێگەتیڤ دابەزی، واتە ئەمریكا ئەو بڕە پارەیەی بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت دەدایەوە كڕیارەكان.
بەهۆی بەردەوامی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا و قەیرانە ئابوورییەكان، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ كەمتر لە ١٧ دۆلار دابەزی، كە ئەوەش كەمترین نرخی نەوتە لەساڵی ١٩٩٩-ەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە