پەیامی کورد … سێ بوومەلەرزە شاری بانەیان هەژاند
سێ بومه‌له‌رزه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌ك پارێزگاى سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌هه‌ژێنن و به‌رزترینیان ٣.٨ پله بوه به‌پێوه‌رى رێخته‌ر.
ناوه‌ندى بومه‌له‌رزه‌زانى زانكۆى تاران بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١١ی نیسانی ٢٠٢١، سێ بومه‌له‌رزه پارێزگاى سنەیان هه‌ژاندوه، كه ناوه‌نده‌كه‌ى له ناوچه‌ى "ئارمرده"ى سه‌ربه قه‌زاى بانه بوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه: یه‌كه‌میان گوڕه‌كه‌ى ٣.٦ پله بوه به پێوه‌رى رێخته‌ر و كاتژمێر ٦ رویداوه، دوه‌میشیان ٣.٨ پله بوه و كاتژمێر ٦ و ١٦ خوله‌ك و سێیه‌میشیان ٣،٧ پله بوه و كاتژمێژ ٦ و ٥٢ خوله‌ك رویداوه، تائێستا هیچ راپۆرتێك له‌سه‌ر بونى زیانى گیانى و مادى نه‌بوه به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كانه‌وه.
پارێزگاى سنە نزیكه له قه‌زاى پێنجوێنى هه‌رێمى كوردستان و لاى خۆیه‌وه ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێنج بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك به دوای یه‌ك له قه‌زای پێنجوێنی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی روی داوه و نزمترینیان ٣ پله بوه و به‌رزترینیان ٣.٨ پله بوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە