دواهەمین زانیاری سەبارەت بە دوو تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر

دواهەمین زانیاری سەبارەت بە دوو تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر

پەیامی کورد    ...     دواهەمین زانیاری سەبارەت بە دوو تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر

بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەولێر رایدەگەێنێت : بەهۆی دەستنیشانكردنی دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤیرووسی كۆرۆنا، گەڕەكی تەلار سیتی و هەردوو كەمپی دارەشەكران و قوشتەپە داخراون، ئەوەش لەپێناو ئەوەی پكشنین بۆ ئەو كەسانە بكرێت، كە بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو نەخۆشانەدا هەبوە.
لەوبارەیەوە دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی هەولێر ڕایگەیاندووە  "دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤیرووسی كۆرۆنا تۆماركراون، كە یەكێك لە نەخۆشەكان نیشانەی هەبوە و پلەی گەرمی لەشی بەرزبۆتەوە و هەستی بە تا كردوە، دوای ئەوە سەردانی سەنتەری چارەسەركردنی كۆرۆنای كردوە و پشكنینی بۆ كراوە، نەخۆشەكەی دیكەش دانیشتووی كەمپی دارەشەكرانە و لەو كەمپە چۆتەدەرەوە بۆ كاركردن لە كارگەیەك و ماوەی هەفتەیەك لەو كارگەیەدا ماوەتەوە و كاری كردوە، دوای گەڕانەوەی پێش ئەوەی بڕواتەوە ناو كەمپەكە پشكنینی بۆ كراوە و ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوە".
وتیشی "تیمەكانمان لە دوێنی شەوەوە دەستیان بە پشكنین كردوە بۆ ئەو كەسانەی بەركەوتەیان لەگەڵ ئەو دوو نەخۆشە هەبوە، ئەو كەسانە دەبێت كەرەنتین بكرێن، هەموو ئەو كەسانەش هاتوون بۆئەوەی پشكنینیان بۆ بكرێت و كەرەنتین بكرێن".
دكتۆر دلۆڤان محەمەد باسی لەوەشكرد، ئەو شوێنانەی زیاتر بەركەوتنیان هەبوە، كەمپی دارەشەكران و كەمیی قوشتەپە و تەلار سیتی-ن، بەهاوكاری لەگەڵ ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاردرا ئەو سێ شوێنە دابخرێن.
راشیگەیاند، لە ئێستادا ئەو سێ شوێنە كەرەنتین كراون و ئەمڕۆ تیمەكانیان دەستیان بە رێكارەكان كردوە بۆئەوەی پشكنین بۆ سەرجەم ئەو كەسانە بكەن، كە بەركەوتنیان هەبوە و ئەگەر حاڵەتێكی دیكە هەبێت، بدۆزرێنەوە و رێككاری پێویست بگیرێتەبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە