پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەرێگای ئەورووپا رەقی بردەوە

پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەرێگای ئەورووپا رەقی بردەوە

پەیامی کورد... پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەرێگای ئەورووپا رەقی بردەوە

گەنجێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتێکدا ویستوویەتی وەك پەنابەر بگاتە ئەورووپا، لە دارستانەکانی پۆڵەندا بەهۆی سەرماوە ڕەق بووەوە و گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵێک كە لە میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو كراوەتەوە، گەنجێک بە ناوی هێمن شەمامی‌زاده، تەمەن 31 ساڵ و خەڵكی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە مەبەستی چوون بۆ ئەورووپا وەك پەنابەر، لە دارستانەکانی نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس بەهۆی سەرمای لەڕادەبەدەر و لاوازبوونی جەستەیەوە، ڕەق بووەوە و گیانی لەدەست دا.

شایەتحاڵان باسیان لەوە کردووە، پۆلیسی پۆڵەندا و بێلاڕووس داوای هاوکاریی ئەم کۆمەڵە لاوەیان بۆ گواستنەوەی هێمن شەمامی‌زادە بۆ نەخۆشخانە ڕەت کردووەتەوە و هیچ کارێکیان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەم کۆچبەرە کوردە ئەنجام نەدابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە