پەیامی کورد ... ئەندام پەرلەمانێکی عێراق ڕایگەیاند : ئامانجی سەفەرەکی عەبدۆلمەهدی بۆ هەولێر ڕازی کردنی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانە بۆ دەرکردنی هاوپەیمانان لە خاکی عێراق .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : لە ئامانجەکانی چوپێکەوتنی ڕۆژی شەممەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕیکەری عیراق عادل عەبدۆلمەهدی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕازی کردنی ئەوان بووە لە سەر گرینگی دەرکردنی هیزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە ناو خاکی عێراق بووە .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ووتووێژێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە کە ئیستا کاتی دەرکردن و چوونەدەرەوەی هیزەکانی هاوپەیمانان نییە لە ووڵاتی عیراق و جەختی لە سەر بەردەوامی مانەوەی ئەو هێزە کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە