بۆ یادکردنەوەی لە دوو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد " حەسەن زیرەک و عەلی مەردان " ، سه‌عدوڵڵا نه‌سیری کۆنسێرتێکی گۆرانی کوردی له سنه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به پێی ڕاپۆرتێک ، ئه‌م کۆنسێرته به هاوکاری گرووپی مۆسیقای ژوانا، به داڕشتنی دیلان نه‌سیری و ژەنینی هۆنەرمەندان : جه‌لال ڕه‌حیمی، فه‌رهار پوور نه‌ورۆز، ئیسماعیل مه‌ردانی، مۆختار زه‌ندی، ئه‌یوب ساعدی، محه‌مه‌د ڕه‌زایی و ژوانا نه‌سیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌مه ٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ کاتژمێر ۹‌ی شه‌و له ئه‌ماره‌تی خه‌سراوای شاری سنه ئه‌م کۆنسێرته کوردیه بۆ یادکردنه‌وه لە هۆنەرمەندانی گەورەی کورد " مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان "به‌ڕێوه‌بچێت.
چه‌ندین داموده‌زگای کولتووری پارێزگای کوردستان له‌وانه به‌شی کولتووری شاره‌وانی سنه، دەزگای کولتووری و ڕێنموونی ، دەزگای میراتی کولتووری و پیشه‌ی ده‌ستی، ئه‌رکانی به‌ره‌نگاری مادده هۆشبه‌رەکانی کوردستان یارمه‌تی هۆنەرمەند سه‌عدوڵڵا نه‌سیریان داوه بۆ ڕێکخستنی ئه‌م کۆنسێرته.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە