ساڵانێکە گرووپێکی موزیکی ئافرەتان لە ژێر ناوی گرووپی " موزیکی ژێوار " بۆ چاند و هۆنەر بۆ پەرە پێدانی هێز و نیشاندانی تواناکانی ئافرەتان بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامدان ، هەر سەبارەت بەم گرووپە دوای روودانی بۆمەلەرزەکەی کرماشان لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم گرووپە میوزیکییە کەلە کۆمەلێک کچ و ژنی هونهرمهند پێکهاتوون، له شاری ئیلام کۆنسێرتێکی دوو رۆژە ساز دەکەن و داهاتەکەشی بۆ خەڵکی لێقەوماوی بوومەلەرزەکەی سەرپێڵزەهاو و شارەکانی دیکەی کرماشانە.
هەربەپێی ئەم هەواڵە ، ئهو گرووپه هونهرییه له ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو له هۆڵی شانۆی ئیدارهی کەلتووری ئیلام کۆنسێرتێکی مۆزیک ساز دەکەن.
بۆ دووهەمین جاره ئهو گرووپه له پارێزگای ئیلام کۆنسێرت ساز دەکەن و داهاتی ئهو کۆنسێرته دهدرێته لێقهوماوانی بوومهلهرزهکهی کرماشان.
"ژیوار شێخولئیسلامی" سەرپەرشتیی ئەم گرووپە موزیکییە یە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە سنە دامەزراوە ، و هەموویان لە کچ و ژن پێکهاتوون هەتا ئێستا لە ئاستی ئێران و دەرەوەی ووڵات و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان کۆنسیرتیان ساز کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە