هێزی ڕزگاری چینی (PLA) کەشتییەکی جەنگی رەوانەی کەنداوی عەدەن کرد.

هێزی ڕزگاری چینی (PLA) کەشتییەکی جەنگی رەوانەی کەنداوی عەدەن کرد.

پەیامی کورد     ...    هێزی ڕزگاری چینی (PLA) کەشتییەکی جەنگی رەوانەی کەنداوی عەدەن کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی چین، سەرلەبەیانی دوێنێ شەممە هێزی ڕزگاری چینی " PLA " ٣٧ هەمین کەشتی جەنگی لەبەندەری سانیا لەناوچەی هەینان لەباشووری ووڵاتەکەیەوە رەوانەی ئاوەکانی کەنداوی عەدەن کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەشتییە جەنگییە بەمەبەستی پاسەوانیکردنی چەند کەشتییەکی مەدەنی رەوانەکراوە و سیستەمی تێکشکێنەری مووشەکی " شانگشا " -ی،سیستەمی مووشەکی یۆلین پێداویستی دیکەی سەربازی هەڵگرتووە.
میدیاکانی چین بڵاویشیانکردەوە، کەشتییەکە ٧٠٠ ئەفسەر و سەربازی لەخۆگرتوە کە سەربازی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانیشی تێدایە.
ئەوەش زانراوە، یەکەمین جارە کەشتی شانگشا بەشداری ئۆپراسیۆنی پاسەوانیکردن جێ بەجێ دەکات.
لەساڵی ٢٠٠٨-ەوە هێزی ڕزگاری چینی  " PLA "  ئەرکی چاودێریکردنی کەشتییە مەدەنییەکانی لەئەستۆگرتووە و بەبەکارهێنانی چەکی پێشکەوتووی دەریایی ئەرکەکانی جێبەجێدەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە