پەیامی کورد... لە وڵاتی پیرۆ بڕیار درا کە منداڵبازەکان بخەسێنرێن
بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژیی، سەرۆکی وڵاتی پیرۆ بڕیاری دا، ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسیی دەکەنە سەر منداڵان بخەسێنرێن و دەڵێت، چیتر بەرگەی ئەو تاوانە ناگرن.
پیدرۆ کاستیۆ، سەرۆک کۆماری پیرۆ ڕایگەیاند، حکومەتەکەی دەیەوێت لەڕێگەی دەرمانی کیمیایەوە ئەو کەسانە بخەسێنێت کە دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵان.
سەرۆکی پیرۆ دوای سەرکۆنەکردنی ڕووداوی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی سێ ساڵان کە دەنگۆی زۆری لەو وڵاتە لێکەوتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، "بەسە توندوتیژی، حکومەت بەرگەی تاوانی دەستدرێژی بۆسەر منداڵان ناگرێت و تاوانبارانیش بێ سزا نابن."
لە ئێستادا سزای دەستدرێژیکردنەسەر منداڵ لە پیرۆ زیندانی هەتاهەتایە، بەڵام سەرۆکی وڵاتەکە پێشنیازی خەساندنی ئەو کەسانە دەکات کەو ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن، لەگەڵە ئەوەشدا ئەو ڕێکارە هێشتا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند نەکراوە و پێویستی بە پەسەندکردنە.
کاستیۆ بە ئاماژەکردن بە وڵاتانی، ڕووسیا، پۆڵەندا، کۆریای باشوور، ئەندۆنیسیا و مۆڵدۆڤا کرد کە تاوانبارانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان بە دەرمانی کیمیایی سزا دەدات بۆ نەمانی ئارەزووی سێکسی و ڕێگریکردن لە دووبارەکردنەوەی ئەو تاوانە.
بەگوێرەی وەزارەتی مافی ئافرەتانی پیرۆ، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢١ هەزار منداڵ دەستدرێژی سێکسییان کراوتە سەر و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١شدا شەش هەزار و ٩٢٩ حاڵەت تۆمارکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە