پەیامی کورد … ژمارەی قوربانیەكانی گڕكانەكەی ئیندۆنیزیا گەیشتە ٣٤ کەس
ژمارەی قوربانیانی گڕكانەكەی ئیندۆنیزیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تاوەكو ئێستا بەهۆیەوە ٣٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤١ی تر بریندارن و ١٧ كەسیش بێسەروشوێنن، زیاتر لە ١٠ گوندیشی وێران كردووە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی قوربانیانی گڕكانی "سێمێرۆ" لە ئیندۆنیزیا بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢ گیان لەدەستدان، ئەوەش بەپێی داتاكانی ئاژانسی ئیدارەدانی كارەساتەكانی ئەو وڵاتە.
بەپێی زانیاریەكان، هەروەها ١٠ گوندی ناوچەكە وێران بوون و بە چینێكی ئەستوری خۆڵەمێشی گڕكانەكە داپۆشراون، ٤١ كەسیش بریندارن و بە رێژەی جیاواز جەستەیان سوتاوە.
گڕكانی "سێمێرۆ" دەكەوێتە بەرزترین لوتكەی دورگەی "جاوە" و یەكێكە لە ١٣٠ گڕكانە چالاكەكانی ئیندۆنیزیا و ناوبەناو چالاك دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە