پەیامی کورد … سەرۆكی پەرلەمان: کۆبوونەوەی داهاتوومان لەبارەی لێبڕینی مووچە دەبێت
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،"پەرلەمانی کوردستان کۆنابێتەوە تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتوو لەبارەی بودجە و مووچە نەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،" کۆبوونەوەی داهاتوو لە بارەی پرسی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت".
ڕاشیگەیاند، ''ئەمساڵ پشووی هاوینەی پەرلەمان نییە."
جێگەی باسە، سەرۆكی پەرلەمان وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی دیارینەكردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان ئێستا ئامادەکاریی بۆ دانیشتنەکە دەکەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە