پەیامی کورد ... سابیر کوردستانی هۆنەرمەندی نەتەوەیی کورد کۆچی دوایی کرد
شەوی ڕابردوو دووشەممە شەو سابیر كوردستانی هونەرمەندی ناوداری كورد بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤیرووسی كۆرۆناوە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ھونەرمەندی کورد سابیر کوردستانی، بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، چەند ڕۆژێك لە بەشی چاودێری پزیشكیدا بوو لە نەخۆشانەیەکی شاری سلێمانی و ئەمشەو کۆچی دوایی کرد.
کوردستانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، ساڵانێکی زۆر بەبێ دابڕان خزمەتی ھونەری کوردی كرد، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانییە.
سابیر كوردستانی لە ساڵی ١٩٧٠وە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، به یهكێك له هونهرمهنده بهئهزموونهكانی كورد دادهنرێت، خاوهنی چهندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه. و ساڵی ١٩٧١ یەکەم گۆرانی لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکرد. هەروەها ئەو هونەرمەندە باوکی سێ کچ و کوڕێکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە