سێلڤی شاجوانی عێراق و ئیسرائیل هەرا دەنێتەوە

سێلڤی شاجوانی عێراق و ئیسرائیل هەرا دەنێتەوە

سێلڤی شاجوانی عێراق و ئیسرائیل هەرا دەنێتەوە

سارە عیدان شاجوانی عێراقی لە ساڵی ٢٠١٧ لە لاس فێگاس وێنەیەکی سێڵڤی لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل گرتبوو بڵاوی کردەوە و ئەوەش بوە هۆی ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێ بکەن لە عێراقەوە ناچار بوو هەڵبێت.

سارە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا نوسیبوی“ ئاشتی و خۆشەویستی لە شاجوانی عێراق و شاجوانی ئیسرائیلەوە“.

سارە دەڵێ عێراقییەکان ئەمەیان قەبوڵ نەبوەو هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووم.

عێراق و ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی دبلۆماسییان لەنێواندا نیە و هەندێ کەس قسەکانی سارە بە پشتگیری لە ئیسرائیل و خایانەتکردنە لە فەلەستین دەبینن.

سارە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی CNN دەڵێت دوای بڵاوکردنەوە ئەو وێنەیە باوەڕم نەدەکرد کە ئەو کاردانەوانە بەدوای خۆیدا بێنێت، بەیانی لەگەڵ تەلەفۆنی خێزانەکەم و توڕەی رێکخراوی شاجوانی عێراق بەخەبەر هاتم.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە