سێ منداڵی کورد لە کێبەرگێیەکی جیهانی دیپلۆمی شانازییان بە دەست هێنا

سێ منداڵی کورد لە کێبەرگێیەکی جیهانی دیپلۆمی شانازییان بە دەست هێنا

پەیامی کورد... سێ منداڵی کورد لە کێبەرگێیەکی جیهانی دیپلۆمی شانازییان بە دەست هێنا
 

سێ منداڵی وێنە کێشی خەڵکی کرماشان و ئورمیە لە کێبەرکێیە نێونەتەوەییەکاندا لە بولغارستان دیپلۆمی شانازییان بردەوە.
 

بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی پارێزگای کرماشان لە کێبەرکێیەکانی وێنەکێشیی تایبەت بە منداڵان کە بە بەشداریی ٣٥ وڵات و ٤٣٢٨ وێنە لە وڵاتی بولغارستان بەڕێوەچوو دوو منداڵی کرماشانی بە ناوی ” مێرسانا بەیگ زادە” ٨ ساڵان و فاتمە عەلیزادە” ٥ ساڵان و هەروەها منداڵێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ئەسرا سادقی ١٠ ساڵان دیپلۆمی شانازی ئەو کێبەرکییەیان بردەوە.

شایانی باسە کە سەرەڕای هەموو جۆرە هەڵاوادن و بێ ئیمکاناتییەک کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر کوردستانیدا هێناوە منداڵان و لاوانی کود بەردەوام سەرکەوتنی گەورەی جیهانی و ناوچەیی بەرز بۆ خۆیان و بۆ کوردستان تۆمار دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە