پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەستی لە کار کشانەدوە
کەمێک بەرلەئێستا میدیای فەرمی ژاپۆن لەزاری شینزو ئابێی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بڵاویکردەوە کە ناوبراو بەهۆی باری تەندرووستی دەست لەکاردەکێشێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ژاپۆن(NHK) بڵاویکردەوە، شینزۆ ئابێی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەفەرمی رایگەیاندوە دەستلەکاردەکێشێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شینزۆ ئابێی کە تەمەنی ٦٥ ساڵە و ماوەی چەند ساڵێکە کێشەی هەوکردنی رێخۆڵەکانی هەیە، رایگەیاندوە نایەوێت خراپی باری تەندرووستی کاریگەری لەسەر ووڵاتەکەی هەبێت.
ئابێی کە لەساڵی ٢٠١٢-ەوە سەرۆک وەزیرانە و خاوەنی زۆرترین ماوەی حۆکمڕانییە راشیگەیاندوە، تا هەڵبژاردنی کەسێک بۆ جێگرتنەوەی لەلایەن پارتی دیموکراتی لیبراڵ کە دەسەڵاتداریەتی ژاپۆن دەکات لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.
ئەمە یەکەمجار نیە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەهۆی باری تەندرووستییەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە، ساڵی ٢٠٠٧ بەهەمان شێوە بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە کە لەتەمەنی هەرزەکارییەوە لەگەڵیەتی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستیلەکارکێشایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە