پەیامی کورد … کتێبی (مێژووى تەلەڤزیۆنی كه‌ركووك) چاپ و بڵاو كرایه‌وه
كتێبی (مێژووى تەلەڤزیۆنی كه‌ركووك) كه له‌لایه‌ن هاشم جه‌باریی ڕاگه‌یاندكار نووسراوه، چاپ و بڵاو كرایه‌وه و نووسه‌رێكى دیارى كوردیش زانیاری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى ئه‌و كتێبه ده‌خاته ڕوو.
كتێبی مێژوووى تەلەڤزیۆنى كه‌ركووك كه له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنكار هاشم جه‌بارییه‌وه نووسراوه چاپ و بڵاو كرایه‌وه، كاك هاشم ته‌واوى مێژووى تەلەڤزیۆنى كه‌ركووكى نوسیووه‌ته‌وه، هه‌ر له دامه‌زراندنیه‌وه له ساڵی 1967ه‌وه كه دوو ساڵ دواتر واتا له ساڵی 1969وه په‌خشی كوردى له‌و تەلەڤزیۆنه ده‌ست پێده‌كات و داتر كه‌ناڵه‌كه له ساڵی 1974 ده‌بێته كه‌ناڵێكى ته‌واو كوردى هه‌ر به ناوى كه‌ناڵی كوردى كه‌ركووك“.
كارێزی گوتیشی: ”تەلەڤزیۆنى كه‌ركووك تاكه كه‌ناڵى بینراوى كوردى بووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و پێش ئه‌و كه‌ناڵه هیچ كه‌ناڵێكى بینراوى كوردى نه‌بووه، نووسه‌رى كتێبه‌كه له ساڵی 1969ه‌وه كارمه‌ندى تەلەڤزیۆنهكه بووه تاكوو ساڵی 2007 كه خانه‌نشین بووه، ئینجا مێژووى ئه‌و تەلەڤزیۆنهى لایه و نووسیویه‌تیه‌وه“.
گوتیشی، له‌و كتێبه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه چه‌ند هونه‌رمه‌ند له‌و كه‌ناڵه ده‌ركه‌وتون و گۆرانی‌یان چڕیوه و چه‌ند دراماى تێیدا تۆمار كراوه و چه‌ند كارمه‌ندى هه‌بووه، ته‌واوى مێژووى تەلەڤزیۆنهكهى نووسیوه و گرنگیى ئه‌و كتێبه‌ش له‌وه‌دایه یه‌كه‌مین جاره له‌سه‌ر كه‌ناڵێكى میدیا ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى بنووسرێ له ماوه‌ى نزیكه‌ى 37 ساڵ كه هه‌بووه و نووسه‌ره‌كه له سه‌رەتاى دامه‌زراندنى تهلهڤزیۆنهكهوه له‌وێ كارمه‌ند بووه و زۆر شتى پشت په‌رده هه‌بووه كه خه‌ڵك نایزانێ چی كراوە و چی نه‌كراوه، ئیتر له‌و كتێبه‌دا ئاشكرایانى كردووه و ئه‌وه‌ش بۆ مێژووى راگه‌یاندنى كوردى شتێكى زۆر هه‌ستیاره، جگه له مامۆستا هاشم جه‌بارى، كه‌س مومكین نییه بتوانێ ئه‌و كتێبه بنووسێت، چونكه هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و له‌و كه‌ناڵه نه‌ماوه‌ته‌وه.
هاوكات تاریق كارێزی، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له‌و كتێبه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى زۆریشی تێدایه هی هونه‌رمه‌ندانى هه‌مه جۆر و كه‌سایه‌تییه‌كان و به‌رپرسانى تەلەڤزیۆنهكه، كتێبه‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كى زۆر گرنگه بۆ هه‌موو توێژه‌رێك كه بیه‌وێ لێكۆلێنه‌وه له مێژووى میدیای ڕاگه‌یاندنى بینراوى كوردیدا بكات.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌ڵام تەلەڤزیۆنهكه وه‌ك ڕادیۆی ده‌نگى كوردى به‌غدا نه‌بووه كه هونه‌رمه‌ندانى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش بێن هونه‌ره‌كانى خۆیان تێدا پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه ڕژێمی به‌عس بواری ئه‌وه‌ى نه‌داوه كوردانى پارچه‌كانى دیكه بێن له‌و كه‌ناڵه به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بنراوه، به‌تایبه‌ت شاره‌كانى نزیك سنوورى باشوورى كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە