تینکی وینکی لە تەمەنی 52 ساڵیدا مرد
کەسایەتی ''تینکی وینکی'' کە شێوەیەکی کارتۆنی ئاسای هەبوو و ڕەنگی مۆر بوو لە زۆربەی کەناڵە تەلەفزیۆنییە جیهانیەکاندا نمایش دەکرا لە نێوانی ساڵانی 1997 بۆ 2001 ئەمڕۆ کۆچی دوای کرد.
رۆژنامەکانی بەریتانیا هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نێو بەرگی تینکی وینکی یان بڵاو کردەوە کە ناوی ( سایمون شیلتۆن بارنیس)بوو لە تەمەنی 52 ساڵیدا، هەواڵەکان دەڵێن کەسایەتی تینکی وینکی بێ هۆش بووە و لە یەکێک لە شەقامەکاندا کەوتووە و لاشەکەیشی بەستویەتی لە سەرمادا و تاکو مردووە.
راپۆرتەکانیش باسی ئەوە دەکەن دەلێن کەسایەتی تینکی وینکی لەخۆ چووە و بەربووەتەوە و پلەی گەرمای لەشی زۆر دابەزیوەو بووەتە هۆی مردنی.
هەواڵی کۆچی دوای ئەم کەسایەتییە بۆتە هۆی داڵگرانی خەڵکانێکی زۆر لە بەریتانیا کە ساڵانێک بووە پێکەنینی خستۆتە سەر لێویان و هەروەها هاوڕێکەی کەسایەتی تینکی وینکی و کەسایەتی دیپسی کە ئەویش جلێکی سەوزی لەبەر دەکرد دڵ تەنگی خۆی بڵاوکردۆتەوە بە کۆچی دوای هاوڕێیەکەی و دەڵێ ماڵئاوا هاوڕێکەم سایمۆن شیلتۆن، چەند کاتێکی خۆش و جوانمان پێکەوە بەسەر برد.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە