لە شاری هەولێر٥٣ فرۆشگای مۆدێرن که له‌سه‌ریان نووسراوه VT، دەکرێتەوە و رۆژانە ٢٤ کاتژمێر کار دەکەن و وه‌ڵامی داواکاری کڕیار ده‌ده‌نه‌وه.
له به‌شێکى زۆرى شه‌قامه گشتییه‌کانى شاری هه‌ولێر ئه‌و کابینانه ده‌بینرێت و سەرنجێکی زۆری هاووڵاتیان بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت. بەم جۆرەش فرۆشگاکانی VT بووەتە جێگەی پرسیار لەلای خەڵک.
باس لەوە دەکرێت کە ئەو ئامێرانە دەبنە فرۆشگای ٢٤ کاتژمێری و سوودێکی زۆریان دەبێت. لە رێگەی ئەم ئامێرانەوە دەتواندرێت جۆر‌و تایبەتمەندییەکانی کاڵاکان کۆنترۆڵ بکرێت کاڵای خراپ نەخرێتە خزمەتی هاووڵاتی.
ئەو فرۆشگایانە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە چاودێری دەکرێت. شیرینی و جگه‌ره و خۆراک و سارده‌مه‌نى و ئاوى تێدایه بۆ فرۆشتن. جێگەی باسە ئەو فرۆشگایانە ئەلیکترۆنین و بێ کارمەند کار دەکەن.
ئه‌م جۆرە بازاڕه مۆدێرنانه له زۆر ووڵات کاری پێ ده‌کرێت که کارمه‌ندی نییه و له ڕێگه‌ی پاره‌ی ئاسن یان کارتی بانکه‌وه خواسته‌که‌ت به ژماره ده‌خه‌یته ڕوو، ئه‌ویش پاره‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و خواسته‌که ده‌خاته خواره‌وه‌ی ئامێره‌که. به‌ڵام یەکێک لە گرفتەکانی ئەم ئامێرە ئەوەیە کە له هەرێمی کوردستانی عێراق کارتی بانک نه‌بووه به به‌شێک له ژیان و پاره‌ی عێراقیش ورده‌ی ئاسنی نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە