بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

پەیامی کورد... بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئیسماعیل کەچەلانلوو، خەڵکی شاری شووت کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ماکۆ جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣٠ی جەنیوەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل کەچەلانلوو خەڵکی شاری "شووت" سەر بە پارێزگای ئورمیە، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ماکۆ جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە نزیک بە سێ ساڵ و شەش مانگ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیدا ڕانەگەیندراوە.


 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە