پەیامی کورد … ئەمریکا: بە ١٤ مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەولێر
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، بە ١٤ مووشەک هێرش کرایە سەر هەولێر.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی شووباتی ٢٠٢١، پێنتاگۆن رایگەیاندووە، هیرشە مووشەکییەکە بنکەیەکی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەولێر، کردووەتە ئامانج.
هەروەک پێنتاگۆن رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەدا، بەڵێندرێکی ئەمریکی گیانی لەدەست داوە و سەربازێک و پێنج هاووڵاتیی ئەمریکیش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر ٩:٣٠خولەکی شەوی دووشەممە ١٥ی شووبات ژمارەیەک مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنە خوارەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە