پەیامی کورد... بەغدا؛ 3 کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا
به‌هۆی تێكچونی مه‌سعه‌دێك له به‌غدا، سێ كرێكاری کورد و خه‌ڵكی قه‌زای شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ستدا
ئه‌مڕۆ دوو شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023، سێ كرێكار بەناوی (حه‌سه‌ن عه‌لی، سه‌عدون موراد، نایف خزر) كه خه‌ڵكی قه‌زای شه‌نگالن، له‌كاتی كاركردندا له پرۆژه‌یه‌كی شاری به‌غدا، له‌نهۆمی 14ه‌وه كه‌وتنه‌خواره‌وه و هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون.
به‌پێی زانیارییەكان هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و سێ گه‌نجه بۆ تێكچون و له‌كاركه‌وتنی مه‌سعه‌دی باڵەخانەكەوە بوە و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌غدا به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە