پیت هێگسێت : ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی

پیت هێگسێت : ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی

PeyamaKurd - پیت هێگسێت : ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی
 

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرەڕای فشارە سەربازی و سیاسییەکان، بەرنامەی ناوکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕانەگیراوە و واشینتۆن لە چاودێری کردنی جمووجۆڵەکانی تاران بەردەوامە.

پیت هێگسێت، ، لە کۆنگرەی ووڵاتەکەی جەختی کردەوە کە ئەمریکا ڕێگە نادات تاران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات.

ناوبراو لە یەکەم دانیشتنی لێپرسینەوە سەبارەت بە تێچووەکانی شەڕی ئێران ووتی، دەوڵەتی ترامپ بڕیارێکی سەخت بەڵام پێویستی بۆ ڕێگریکردن لە ناوکیبوونی ئێران داوە و هیچ ڕێگەیەک جگە لە شەڕ لەگەڵ تاران نەمابوو.

هێگسێت ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران لە شوێن‌کەوتنی تەماحە ئەتۆمییەکانی خۆی بەردەوامە و هۆشداری دا کە ڕەخنەکانی دێموکراتەکان لە بەرژەوەندی تاران دەشکێتەوە.