ئۆکراین لە دەریای ڕەش کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڕووسی تەقاندەوە

Dîroka Belavkirin :
ئۆکراین لە دەریای ڕەش کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڕووسی تەقاندەوە
پەیامی کورد    ...   ئۆکراین لە دەریای ڕەش کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڕووسی تەقاندەوە

بەرپرسێکی هێزی ئەمنی ئۆکراین ڕایگەیاند، لە دەریای ڕەش هێرشیان کردووتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڕووسیا و تەقاندوویانەتەوە، بە گوێرەی ئامارەکانیش زیانە ماددییەکانی کەشتییەکە ٣٠ ملیۆن دۆلار دەبێت. 

میدیاکانی ئۆکراین لە زاری بەرپرسێکی دەزگا ئەمنییەکانی ووڵاتەکەیان بڵاویان کردووەتەوە، درەنگانێکی دوێنێ چوارشەممە بە بەلەمێکی بۆمبڕێژکراو، لە دەریای ڕەش هێرشیانکردووەتە سەر کەشتیەکی نەوتهەڵگری (داشان)ـی ڕووسی کە بەرەو بەندەری نوڤۆرۆسیسک لە ڕێگەدا بوو.

بەرپرسە ئۆکراینییەکە ئاماژەیداوە، لە هێرشەکەدا زیانێکی زۆریان بە کەشتییەکە گەیاندووە کە ئاڵای کۆمۆرۆسی هەڵدابوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی خەملاندنی زیانەکان، لەو هێرشەدا نزیکەی ٣٠ ملیۆن دۆلار زیان بە کەشتی نەوت هەڵگری داشان گەیشتووە، بەڵام بە بەهای نزیکەی ٦٠ ملیۆن دۆلار نەوتی هەڵگرتووە.